موزه بن ناسر ژنی شازاده‌ی قه‌ته‌ر و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ر بۆ په‌روه‌رده و زانست‌و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگا، بووه خاوه‌نی جوانترین پێکه‌نین له جیهاندا.
له ئاهه‌نگێکدا که له کۆشکی بلفدیری شاری وارسۆ له هۆڵه‌ندا سازکرا تیایدا موزه بن ناسر ژنی شازاده‌ی قه‌ته‌ر بووه خاوه‌نی جوانترین پێکه‌نین له جیهاندا.
لایخۆشییه‌وه موزه وێڕای نیشاندانی دڵخۆشی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین پێکه‌نین جه‌ختیشی کردۆته‌وه له‌وه‌ی “هه‌میشه له هه‌وڵدا ده‌بم بۆ پاراستنی منداڵان و به‌رگری کردن له مافه‌کانیان”.
وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته به‌هۆی ڕۆڵی موزه بووه له به‌خێو کردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستی تایبه‌تیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له داکۆکیکردن له مافی منداڵان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ناوچه‌نه ده‌ژین که کێشه و شه‌ڕیان تێدایه.به‌مه‌ش موزه بن ناسر ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن منداڵانی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کاندید کرا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته که له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری وارسۆی هۆڵه‌ندا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.