به‌هۆی خراپی باری ئابووری وڵاته‌كه‌یانه‌وه، زیاتر له 20 هه‌زار كرێكاری ئێرانی به مه‌به‌ستی كار روویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا له زاری جێگری ئیداره‌ی كاری پارێزگای سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 20 هه‌زار كرێكاری ئێرانی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له كۆمپانیا ئێرانیه‌كانی ناو هه‌رێم كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگانه به‌ره‌و روو ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌وه پێشتر ئاژانسه‌كه له هه‌واڵێكدا بڵاویكردبوه‌وه، زیاتر له 500 كرێكاری كۆمپانیای (پوورنامه)ی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار مانگه موچه‌یان وه‌نه‌گرتووه.
له لایه‌كی تر و به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستادا دوو هه‌زار و 656 كۆمپانیای بیانی له هه‌رێمی كوردستان مافی كاركردنیان پێدراوه كه له‌و ژماره‌یه 200 كۆمپانیایان ئێرانییه.