ڕاوێژكاری ئاسایشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌رێم كار بۆ ڕاكێشانی دوو بۆری دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نهوتو غازی سروشتی ده‌كات بۆ توركیا.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا، له‌زاری دكتۆر (بێوار خه‌نسی) ڕاوێژكاری ئاسایشی ئابوری هه‌رێمه‌وه بڵاوكرده‌وه، پاش سه‌ركه‌وتنی ڕاكێشانی بۆری یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ ڕاكێشانی دوو بۆری دیكه بۆ توركیا ده‌كات، كه یه‌كێكیان بۆ هه‌نارده‌كردنی نهوتو ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ غازی سروشتی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی ده‌درێته كۆمپانیاكان، وتیشی:”ڕاكێشانی ئه‌و دوو بۆریه‌ی گواستنه‌وه‌ی نهوتو غازی سروشتی، تاوه‌كو ساڵی (2016) كۆتایی به‌كاره‌كانی دێت”.
ڕاوێژكاری ئاسایشی ئابوری هه‌رێم ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌رێم خاوه‌نی زیاتر له(60) ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می پشكنینه‌كان، تاوه‌كو ئێستا بوونی (45) ملیار به‌رمیل نه‌وت پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.