رۆبه‌رت ویڵسن، ئه‌و ملیۆنێره ئه‌مریكاییه بێ دینه‌ی كه هه‌میشه پاره‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران ده‌به‌خشییه‌وه، له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزی نیویۆركه‌وه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی رۆبه‌رت ویڵسن-ی ته‌مه‌ن 86 ساڵ، جه‌ڵته لێی داوه‌و باری ته‌ندروستیی زۆر تێكچووه، هه‌ربۆیه له نهۆمی شانزه‌یه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی نیویۆركه‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
وا پێشبینی ده‌كرێت هۆكاره‌كه ئه‌وه‌بووبێت كه ئه‌و ملیۆنێره نه‌یویستبێت له‌وه زیاتر به‌ده‌ست خراپیی به‌رده‌وامی باری ته‌ندروستییه‌وه ئازار بچێژێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، رۆبه‌رت ویڵسن، وه‌سێتنامه‌یه‌كی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه كه نازانرێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دیكه‌وه، ویڵسن، هه‌رچه‌نده كه‌سێكی بێ دین بووه، ده‌ست و دڵی زۆر باش بووه و ئاماده‌بووه هه‌موو شتێك بۆ كاری خێرخوازی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ویڵسن له‌ماوه‌ی ژیانیدا هه‌میشه كۆمه‌كی پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و و شوێنه‌وار كردووه.