هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له 60 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می پشكنینه‌كانه‌وه نه‌توانراوه هه‌موو بڕه پشتڕاست بكرێته‌وه، ته‌نها 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه راوێژكاری ئاسایشی ئابووری هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2020 حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
د. بێوار خه‌نسی، راوێژكاری ئاسایشی ئابووری هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: “ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت و غاز رووپێوی زیاتر بۆ نه‌وت و غازی هه‌رێم بكه‌ن، پێشبینی ده‌كه‌ین یه‌ده‌گی نه‌وت بۆ زیاتر له 60 ملیار به‌رمیل به‌رزببێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌دا كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ی نێوان عیراق و هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، یه‌ده‌گی نه‌وت بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه”.
خه‌نسی كه به‌یه‌كێك له دیارترین شاره‌زا جیۆلۆجییهكانی نه‌وت و غازی هه‌رێم داده‌نرێت و به‌شێك له‌پسپۆڕییه‌كانی له‌زانكۆكانی هۆڵه‌ندا ته‌واوكردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ژماره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت و غاز ئه‌وانه‌ی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن 52 كۆمپانیایه، به رووپێوی جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و پێكهاته‌ی جیۆلۆجی و ستراتیگرافی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مباری نه‌وت، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێم 45 ملیار به‌رمیل ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كاركردنی پێنج ساڵمانه.”
خه‌نسی پاساوی زانستیشی بۆ شیكردنه‌وه‌كانی ده هێنێته‌وه و به‌بێ دوودڵی وتی: “ئه‌و كۆمپانیایانه به‌قوڵایی سێ هه‌زار و 700 مه‌تر به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ریده هێنن، به‌ڵام گه‌ر له قوڵاییه‌كی زیاتر لێگه‌ڕان ئه‌نجام بدرێ ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زیاتری نه‌وت له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌دۆزرێته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رێم زیاتر له 60 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌بێت”.
ئه‌و پسپۆڕه جیۆلۆجییه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: “له هه‌رێمی كوردستان له‌كۆی 46 بلۆكی نه‌وتی، ئێستا كۆمپانیا بیانییه‌كان له 14 كێڵگه‌دا نه‌وت به‌ر هه‌م ده‌هێنن كه رۆژانه ده‌توانرێت 300 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنرێت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به هاتنی ساڵی 2020 هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئاستی به‌ر هه‌م هێنانی نه‌وت بۆ دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی خه‌نسێ له‌كاتێكدایه كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم له‌ناویاندا دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا كۆبوه‌وه و دواتر هه‌ردوولا ئاشكرایانكرد كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه گهیشتونهتهوه رێككه‌وتنێك.
راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم له باره‌ی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازیشه‌وه ده‌ڵێ، توركیا هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاره‌سه‌ر ببێ و وتی: “پاش سه‌ركه‌وتنی راكێشانی بۆڕی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ راكێشانی دوو بۆریی دیكه بۆ توركیا ده‌كا كه یه‌كێكیان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ غاز ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی ده‌درێته كۆمپانیاكان، له ساڵی 2016 راكێشانی ئه‌و بۆرییانه ته‌واوده‌بێت.”
بێوار خه‌نسی ئه‌وه‌شی گوت كه هه‌رێمی كوردستان جگه له نه‌وت، له غازیشدا ده‌وڵه‌مه‌نده كه ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده‌كراوه سێ تا شه‌ش ملیار مه‌تری سێجا غازی هه‌یه و وتی: “هه‌رێمی كوردستان رۆڵی له هێڵی نابۆكۆ ده‌بێ به دابینكردنی بڕێكی باشی غازی سروشتیی بۆ ئه‌وروپا.”
بێوار خه‌نسی ئاشكراشیكرد تا ئێستا حكومتی هه‌رێم 52 گرێبه‌ستی نه‌وت و غازی له‌گه‌ڵ زیاتر له 27 كۆمپانیای بیانی له 27 وڵات ئیمزاكردووه.