به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان زانیاری‌یان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی قه‌یرانی به‌نزین له‌شاری سلێمانی له‌كوێوه‌یه، ده‌شڵێت به‌ڵێنمان پێدراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی بە NNA ڕایگه‌یاندوە، ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی ئێستا به‌سلێمانی ده‌گات، زۆر كه‌متره له‌و بڕه‌ی كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌یشته سلێمانی، وتیشی:”ڕۆژانه سلێمانی پێویستی به‌دوو ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار لیتر به‌نزین هه‌یه، به‌ڵام ئێستا كه‌متر له‌ملیۆنێك‌و (600) هه‌زار لیتر ده‌گات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌وان ناتوانن به‌ڵێنی ئه‌وه‌بده‌ن كه ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می به‌نزین له‌سلێمانیدا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و وتی:”به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه لای خۆمانه‌وه نییه‌و له‌هه‌ولێرو بێجییه‌وه دێت بۆ سلێمانی، هیچ گره‌نتیه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته”.
بۆئه‌وه‌ی قسه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌بێت به‌ماڵ‌و دواتر هاوڵاتیان ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن، جه‌مال عه‌لی ئاشكرایكرد، ئه‌وان له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێن هه‌وڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی به‌نزین ده‌ده‌ن.
به‌بڕوای به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، ئه‌گه‌ربێت عه‌مباری گه‌وره بۆ به‌نزین له‌سلێمانی دروستنه‌كرێت، ئه‌مجۆره قه‌یرانانه به‌رده‌وامده‌بن، وتیشی:”چه‌ندین نوسراومان بۆئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌و تێیدا داوای دروستكردنی عه‌مباری گه‌وره‌مان كردووه بۆ به‌نزین‌و نه‌وت‌و غاز، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌وه”.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه قه‌یرانی كه‌میی به‌نزین ته‌نها له‌شاری سلێمانی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت شۆفێرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاتنی ساڵی نوێ،شۆفێرانی خستەوە سەرەی بەنزین
به‌هۆی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینی‌و هاورده‌نه‌كردنی به‌نزینی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جارێكی‌تر قه‌یرانی سوته‌مه‌نی (به‌نزین) له‌هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
(ئاوات محه‌مه‌د) قائمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، به‌هۆی جه‌ژنی (كریسمس)ه‌وه، چه‌ند ڕۆژێكه بڕی به‌نزین كه له‌توركیاوه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت نه‌گه‌یشتووه‌و قه‌یرانێكی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا دروستكردووه، وتیشی:”نه‌گه‌یشتنی به‌نزین له‌توركیاوه بۆ هه‌رێم، بووه‌ته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزین له‌وێستگه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ئه‌زمه‌یه‌كی به‌نزینی له‌هه‌رێمدا دروستكردووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێت”.
قائمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزینی هه‌رێم به‌شی پێویستی ناوخۆی هه‌رێم ناكات، بۆیه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌توركیا ده‌یكڕێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزین له‌هه‌رێمدا په‌یوه‌ندی به‌نه‌مانی پاره‌وه بێت له‌بانكه‌كانی هه‌رێمدا.