پاڵه‌وانی فیلمی شیرین، شوان عه‌توف، رایگه‌یاند فیلمی شیرین به‌شداری له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی دوبه‌ی ده‌کات.
شوان عه‌توف باسى لەوەشکرد کە فیستیڤاڵه‌که له‌رۆژانی 9 بۆ 16ی مانگی داهاتوو له‌دوبه‌ی به‌رێوه دهچێتو ده‌رهێنه‌رو دوو ئه‌کته‌ری سهرهکیو به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی فیلمه‌که ئاماده‌ی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵه‌که ده‌بن.
وتیشی” فیستیڤاڵه‌که له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ئاسیایی‌و ئه‌فریقایی ناسراوه‌و هاوکاتیش ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای جیهانی به‌شداری فیستیڤاڵه‌که دهبنو ئێمه‌ش به‌ره‌سمی بانگهێشتی ئه‌و فیستیڤاڵه کراوین.”
عه‌توف، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ماوه‌ی 17 رۆژ له نمایش‌کردنی فلیمه‌که‌یان زیاتر له 40 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه،ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “به‌لامه‌وه ناخۆشه که فیلمه‌کانی دیکه که‌به‌رهه‌م هاتوون بۆ هاوڵاتیانی خۆمان نمایش نه‌کراون، ته‌نها بۆ فیستیفاڵهکان بووه”.
فیلمی شیرین فیلمێکی رۆمانسی یه‌و له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌لی یه‌وه کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه. له‌یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان 26/10/ 2012 وه له شاری سلێمانی له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر نمایش دهکرێتو تا رۆژانی دوایش له دوو کاتی جیاوازدا 4ی ئێواره، 7.30 شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت .
بێجگه له شوان عه‌تو‌ف‌و به‌یان عوسمان که‌دوو ئه‌کته‌ری دیاری بواری نواندنن له‌کوردستان، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زمونی تر وه‌ک نه‌رمین کاوانی، مامۆستا دڵشاد به‌شداری فلیمه‌که‌یان کردووه که دیمه‌نه‌کانیان له‌سروشته جوانه‌کانی کوردستان‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا گرتووه.
به‌پێی لێدوانه‌کانی ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که، ئه‌م فلیمه هه‌ڵوێستێکی تره لهپراکتیزهکردنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان یاخی بوون‌و داب‌و نه‌ریتدا.
هه‌روه‌ها فلیمه‌که بانگه‌شه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های رۆمانسیه‌ت بۆ ژیان که‌به‌ده‌ستی کاریگه‌ره مادییه‌کان له‌ده‌ستدراوه.
چیرۆکی فلیمه‌که هه‌وڵئه‌دات ئهوهنیشانبدات که داکۆکی له‌خۆشه‌ویستی ده‌کات، چونکه به‌بێ ئه‌و ژیان هه‌موو سیحرێک له‌ده‌ستده‌دات.