بابەتی ئەتەكیت فرە لایەنە هەر بۆ دیاری كردنی ئەو لایەنە جیاوازانە هەر جارەو بابەتیك دەخەینە بەردەستی خوینەران.
بابەتی جاوپیكەوتن كە باس لە دوو جور چاوپیكەوتن دەكەین چاوپێكەوتنی (كار یان كەسی)، بۆ ئەوەی كە كاریكی وا بكەیت كە لەدڵی كەسانی تردا بمینیتەوەو پەیوەندیەكەت بەردەوام كەیت دەبیت ئاگات لە هونەری مامەلەكردن بێت جا ئەگەر كەسی بەرامبەر ژن بێت یان پیاو .
لەهەنگاوی یەكەمدا دەبیت بیر لەوە بكەیتەوە بەچ ریگایەكی راست خۆت بناسینیت .وە دوو دڵی لە خۆت دوور بخەیتەوە، هەوڵ بدەیت شیوازی توند وهەڵچوون لەخۆت بەدوور بگریت .لەبەر ئەوەی یەكەم هەنگاوی بینین بریتیە لەوشیوەیەی( ئینتباعەی) كە بەجێ ی دەهێڵیت لای كەسی بەرامبەر. ئەمەشی هیچ جورە تیچوونیكی نیە لەسەرت تەنها دانایی دەویت كە كەسێك بەلای خۆتدا رابكیشیت .
چونكە یاسا نیودەولەتیەكانی ئەتەكیت دەڵین لەكاتی گفتووگۆ دا لە 5 شتدا چاوی ئەو كەسانەت لەسەر دەبَیت. كە لەگەڵتدا دەدوێن.
1- زاڵبوون بەسەر خۆتدا :بەشیوەیەك ئەو شتانەی كە ناوتریت نەیڵیت .
2. ووتنی قسە لەكاتی خۆیدا .
3.بەرزو نزمی دەنگ :بەشیوەیەك كە دەنگت بیستراو بێت نە بەرز وە نە نزم، یاخود وشەو پیتەكان بەشَیوازی ڕاست بوترین كە واتابەخش بنو هەڵە نەبن .
4. بابەتی باس كردنەكە: هەڵەنیەو شەرم نیە ئەگەر شارەزایی بابەتەكە نەبوویت وتنی ووشەی نازانم باشترە لە ووتنی هەڵە چونكە قسەكانت بەهەند وەردەگیریت ئەگەر هەڵەی تیادا بیت متمانە لەدەست دەدەیت .
5. خێرا قسە كردن: دەبیت ریتمی قسەكردنت مام ناوەند بیت نەخیرا نە زور هیواش.
ئەم رینمایانەو هەندی پێداویستی تر لەكاتی گفتوگۆدا دەبیت ڕەچاو بكرێت كە زۆرجار نازانین چاومان، دەستمان، جۆٍری دانیشتنمان شیوەی دەموچاومان لەسەر چی جێگیر بكەین لەوانەیە جوڵەی نەشیاو بەم ئەندامانەمان بكەین لەكاتی گفتوگودا: زۆر گرنگە كە دەدوێین چاو نەبرینە ناو چاوی كەسێكی دیاری كراو بەڵكو سەیری دەموچاوی بكەین بەگشتی و بەتایبەت ناوچەی سێگوشەی زیِرینی دەموچاوی كەسەكان.
پێویستە سیمای دەم وچاو لەگەڵا جوڵەی دەستەكانماندابگونجێو هەروەها لەگەڵ جۆری قسەكانیشماندا كە باس لەشتی خوشی دەكەین دەم وچاومان خەمبار نەبێت.
دەستەكانت زۆر بەكارمەهێنە لەكاتی قسە كردندا وە یاریان پێ مەكە تەنها سیمای دەموچاو بەسە بۆ گوزارشت كردنت بەپێی پَیویست دەست بجوڵینە .ئەگەر لەو كەسانەی كە بەدەست زۆر هیما دەكەیت بە راهینان لەبیرخوتی بەرەوە،یان هەوڵ بدە كەمی كەرەوە. لە چاوپیكەوتنی فەرمی دا پیویستە جۆری دانیشتنت ریك بێت دوور بێت لە شل بوون بەسەركورسیەكەدا وزۆر شۆڕببیتەوە، بەلكو دەبێت لەنیوان پشت وكورسیەكەی لەسەری دانیشتویت بۆشاییەك هەبێت وڕیك بیت .
شیوازی قاچ دانان لەكۆمەڵگای ئیمەدا دانانی قاچ لەسەر یەك زۆر شیاو نیە و واتای لووت بەرزی و خۆ بەزل زانینە بەپێی مامەڵەكردنی كومەڵگاكان ئەمە دەگۆڕی وە دەبێت وەكو پیویستی وداب و نەریتی كومەڵگا رەفتاربكەین .هەروەكو لەكاتی چاوپیكەوتندا سەیركردنی زەوی وسەر دانەواندن شیوەی رێزەو ئەدەبی زۆرە بەتایبەت بۆ ژنان، كە ئەمەش تیروانینێكی هەڵەیە كە واتای كە سایەتیەكی نزم و شەرمن دەگەیەنێت .لەكۆتاییدا دەبێت ئاگاداری زمانی جەستەمان بین بۆ ئەوەی كەسێكی شیاو بین لە رەفتارەكانمادا ولەبەر چاوی ئەو كەسەنانی كە مامەلەیان لەگەڵ دەكەین .
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی