سێ‌ كۆمپانیا 13 هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌كێشنه‌وه‌

هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی ( تۆیۆتا) ی یابان و ( جاگوار) ی به‌ریتانیا و ( ڤاڵڤۆ) سویدی بڕیاریاندا زیاتر له‌ 13 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان له‌12 جۆری جیاواز له‌بازاڕه‌كانی كۆریای باشور بكشێننه‌وه‌، به‌هۆی هه‌بوونی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی تێیاندا. 
ئاژانسی هه‌واڵی یونهابی كۆریای باشور له‌ زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی زه‌وی و ژێریخانی ئابوری و گواستنه‌وه‌ی  كۆریای باشور بڵاویكرده‌وه‌، ” كۆمپانیاكانی ( تۆیۆتا) 8 هه‌زار و 92 ئۆتۆمبێل له‌جۆری كامری و 2 هه‌زار و 686 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری كامری هایپه‌رد و سێ جۆری دیكه‌ی له‌ ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌ له‌بازاڕ ده‌كێشێته‌وه‌، به‌مه‌ش  11 هه‌زار و 507 ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه‌ “. 
روونیشی كرده‌وه‌ كه‌، هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای تۆیۆتا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌كانه‌ی به‌سه‌ر ئامێری هه‌ڵدانی ئاودا كراوه‌، كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌بریدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دروستكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ وه‌ك پێویست ئاو ناگاته‌ كوشنه‌ هه‌واییه‌كان و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی له‌كۆنترۆڵكردنی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا دروست كردووه‌. 
وه‌زیره‌كه‌ی كۆریای باشور ئه‌وه‌شی وت كه‌،” كۆمپانیای جاگوار بڕیاریداوه‌ به‌ كێشانه‌وه‌ی 1189 ئۆتۆمبێلی خۆی له‌بازاڕه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ 888 ئۆتۆمبێلی جۆری XF 2.2 دیزل، به‌هۆی لێچوونی سووته‌مه‌نی لێیان، مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك كێشه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ 213 ئۆتۆمبێلی جۆری XF 2.0 گازوایل و 88 ئۆتۆمبێلی جۆری XZ  2.0 گازوایل  سه‌ریهه‌ڵداوه‌. 
وتیشی: كۆمپانیای ڤاڵڤۆ بڕیاری كێشانه‌وه‌ی 493 ئۆتۆمبێلی داوه‌ و ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی رۆنی مه‌كینه‌یان ده‌ناگیرسێت، هه‌روه‌ك 268 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ S60 و 139 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری S80 و 58 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری  XC70 و 28 ئۆتۆمبێلیش له‌ جۆری XC60  عه‌قڵه‌كانیان  هه‌ڵه‌ی تێدایه‌.  
بڕیاره‌ پرۆسه‌ی كێشانه‌وه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆمپانیاكانی تۆیۆتا و جاگوار و ڤالڤۆ له‌مڕۆوه‌، دووشه‌ممه‌، له‌بازاڕه‌كانی كۆریای باشور ده‌ست پێ بكات.  
خەندان