له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی گردووه، به‌ڵام به‌بۆچوونی پسپۆڕانی بواری ئابوری، ئه‌وه مه‌رج نییه پێشكه‌وتنی ئابوری بێت.
شارهزایانو پسپۆڕانی بواری ئابوری، به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ر وڵاتێك په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌دوو چه‌مكی بنه‌ڕه‌تیه‌وه، ئه‌وانیش گه‌شه‌سه‌ندی ئابوری‌و پێشكه‌وتنی بواری ئابورین.
(موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین) شاره‌زا له‌بواری ئابوری‌دا به NNA ڕاگه‌یاندوە، هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا جۆره گه‌شه‌كردنێكی ئابوری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می نهوتو دروستكردنی بازاڕی نه‌وته، به‌وه‌ش ئابوری كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشووتردا به‌ڕێژه‌ی (11%) زیادیكردووه‌و گه‌شه‌ی كردووه، كه له‌كه‌م وڵاتی دنیادا ئابوری به‌و ڕێژه‌یه گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه مه‌رج نییه مانای پێشكه‌وتنی ئابوری بگه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی ئابوری بریتییه له‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی زۆر‌و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌موو جۆره‌كانی وهبهرهێنانو بتوانرێت هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان له‌هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه بیانییه‌كان زۆرتر بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی سامانی وڵات بچێته ده‌ره‌وه‌و كه‌م بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هۆی هه‌نارده‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌وه، سامانی نیشتمانی زیاد ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌كات له‌ڕووی شارستانیه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ببینێت.