ژماره‌ی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له‌عێراقدا، له (هه‌شت) كۆمپانیاوه بۆ (23) كۆمپانیا زیاد دهكاتو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆمیش ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیا نوێیه‌كان له‌پارێزگاكانی عێراقدا كاردهكهنو په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمه‌وه نییه.
(فاتح ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم به NNA ڕاگه‌یاندوە، كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆمو كۆمپانیاكانی بواری دیكه‌ی بواری ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمدا، به‌شدارییان له‌و كێبڕكێیه‌دا نه‌كردووه، وتیشی:”ئه‌و كۆمپانیا نوێیانه‌ی ناویان قبوڵكراوه، ته‌نها له‌پارێزگاكانی ناوهڕاستو باشوری عێراقدا كار ده‌كه‌ن، واته كاره‌كه‌یان لۆكاڵی ده‌بێت”.
پێشتر (توران موفتی) وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ناوی (15) كۆمپانیای نوێی بواری ئینته‌رنێتی په‌سه‌ند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی ئه‌و هه‌شت كۆمپانیایه‌ی دیكه، له‌و وڵات‌دا كاربكه‌ن.