قاچاخ زیانی بە ئابوری‌ هەرێم گەیاندوە

به‌قاچاخ هاورده‌كردن یان هه‌نارده‌كردنی‌ شتومه‌ك، له‌نێوان سنوره‌كانی‌ هه‌رێم‌و وڵاتانی‌ دراوسێدا زیانی‌ گه‌وره‌ به‌ئابوری‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.
(خالید حه‌یده‌ر) ئابوریناس بە NNA ڕاگەیاندوە، به‌قاچاخ هاورده‌كردن‌و هه‌نارده‌كردنی‌ شتومه‌ك له‌نێوان سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وڵاتانی‌ دراوسێدا زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ئابوری‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌قاچاخبردن وه‌ك چالاكیه‌كی‌ ئابوری‌ بۆ هه‌رێم تۆمار ناكرێت، له‌كاتی‌ هه‌ژماركردنی‌ چالاكیه‌ ئابوریه‌كاندا له‌كۆتایی‌ ساڵدا ئاستی‌ ئابوری‌ هه‌رێم داده‌به‌زێنێت.
(خالید حه‌یده‌ر) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوە، به‌قاچاخ هه‌نارده‌‌و هاورده‌كردنی‌ شتومه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئابوری‌ وڵات داده‌به‌زێنێت، وه‌ك به‌هه‌ده‌ردانی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ گشتی‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌فه‌ڕمی‌ له‌خاڵه‌ گومرگیه‌كانیش تۆمارناكرێت.
به‌قاچاخبردنی‌ شتومه‌ك له‌نێوان سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وڵاتانی‌ دراوسێدا، وه‌ك دیارده‌یه‌كی‌ لێهاتووه‌‌و بژێوی‌ به‌شێك له‌هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پیشه‌یه‌یه‌، كه‌ له‌ڕووی‌ یاساشه‌وه‌ كارێكی‌ نایاساییه‌.