لە كۆنفرانسێكدا له‌هۆڵی هۆتێل (پاڵاس) له‌شاری سلێمانی، باس له‌كێشه‌ی بێكاری‌و ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كرا، هاوكات تیشك خرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی بێكاری‌و ده‌رئه‌نجامه نهرێنیهكانی.
له‌وباره‌یه‌وه، (دیار به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (گرین میل) كه ڕێكخه‌ری كۆنفرانسهكهبوو، به NNA ڕاگه‌یاندوە، ئامانجیان لهكۆنفرانسهكه ده‌رخستنی ئاماری بێكاریه له‌هه‌رێمی كوردستان بهگشتیو سلێمانی بهتایبهتدا، ده‌یانه‌وێت میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی بێكاری بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، وتیشی:”شیكاری چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست بهبێكاریان كردووه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژیش كۆنفرانسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
(دیار به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (گرین میل) ڕوونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌ك كه له‌سه‌ر هه‌شت هه‌زارو (28) كه‌س ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، ڕێژه‌ی بێكاری (23%)یه، به‌گوێره‌ی بهدواداچوونهكانیشیان ڕێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕووی له‌زیادبوون كردووه.