له ئێستادا هیچ وه‌كاله‌تێكی كۆمپانیاكانی وڵاتی یابان له‌ناو عیراقدا نین، به‌ڵام پاش سه‌ردانكردنی وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی بۆ وڵاتی یابان، بڕیاره ئه‌و وڵاته وه‌كاله‌تی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی له عیراق بكاته‌وه، بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عیراق له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شدارده‌بن.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی كه‌پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رمایه‌دار سه‌ردانی وڵاتی یابانمان كرد، له‌و سه‌ردانه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی یابان له سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین كه له داهاتودا وه‌كاله‌تی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی خۆی له وڵاتی عیراق، بكاته‌وه.
وتیشی: بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك به‌شێك له عیراق به‌شدارده‌بن.
جێی ئاماژه‌یه له ئێستادا هیچ وه‌كاله‌تێكی كۆمپانیاكانی وڵاتی یابان له‌ناو عیراقدا نین و ته‌نیا له وڵاته‌كانی دراوسێی عیراقدا هه‌ن.
ڕۆژی 13/12/2013 لەووڵاتی یابان لە شاری تۆکیۆ مونتەدای ئابوری عەرەبی – یابانی کۆنفرانسێکی ئەنجامدا بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی (د.نبیل العربی)
تێیدا سیروان محەمەدسەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری بازرگانی عێراق دکتۆر خەیروڵا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ژورە بازرگانیەکانی عێراق و کەسایەتی سیاسی عێراق تیایدا بەشداربون، وتیشی، لە کۆنفرانسەکەدا ووزە و بازرگانیە گشتیەکان قسەیان لەبارەوە کرا
سیروان محەمەد باسی لەوەشكرد كە لە کۆنفرانسەکەدا داواكرا وڵاتی یابان بریكاری کۆمپانیا گەورەکانی خۆی راستەوخۆ بداتە عێراق، نەک لەڕێگەی ووڵاتانی دیکەوە بریكارییەكان بێنە عێراقەوە.
هاوكات لە كۆنفرانسەكەدا چەندین کۆمپانیای بەتوانای ئەو ووڵاتە ئامادەبون.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا کە تا 17/12 بەردەوام و چەندین کۆبونەوەیەكی تایبەت لە بارەی گرنگی بازرگانیکردن لە گەڵ عێراقدا تاوتوێ کرا بڕیاردراوە ووڵاتی یابان هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ گەیاندنی کۆمپانیا بەهێزەکان بۆ عێراق تا بتواندرێت کاری زیاتر ئەنجام بدرێت.