سلێمانی.. لە 15 رۆژدا 13 ملێۆن دینار سزای هاووڵاتیان دراوە

بەهۆی پابەند نەبون بە ڕێنمایەكانی لیژنەكانی قایمقامێتی سلێمانیەوە لە كۆی 2620 سەردان 13 ملیۆن و 375 هەزار دینار سزای سەرپێچیكاران دراوە.
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژوری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی سۆران غەفور سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایم قامێتی سلێمانی وتی” لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامێتی سلێمانی لە ماوەی 15 ڕۆژی ئەم مانگەدا 2620 شوێنە بەسەر كردۆتەوە كە 138 پسوڵەی سەرپێچی كراوە وە 3 جێگایان داخستووە كە پابەندی ڕێنمایەكان نەبون وە بڕی  13 ملیۆن و 375 هەزار دینار وەرگیراوە لە سەرپێچی كاران كە 10 تەن و 171 كیلۆ ماددەی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و تەلەفكراون”
ئاماژەی بەوەشدا بەتەنها لەڕۆژی 16/12 لە گەنجینەكانی باوەمردە و ڕاپەڕین لە سلێمانی دەستگیراوە بەسەر بڕی 1200 كارترۆن ئاوی ماوە بەسەرچوو 43 فەردە قەیسی بەرسەرچووە لەگەڵ 4 تۆن ئامۆنیا كە لە كوالێتی كۆنترۆڵ دەرنەچووە و 305 كارتۆن مەشروب لەجۆری ئارەق و 71 بۆتڵ شەراب كە لەلایەن پشكنینەوە درنەچوون تەلەفكران.