وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌عێراق له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بهڕێوهدهچێتو له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری وزه‌ی توركیایان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، رونیشیدهكاتهوه، سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم چوارشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم سازده‌كرێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، عه‌بدولره‌حمان لعێبی، رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی دوا سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌نجامداوه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه له‌رێی بۆریه نه‌وتكێشه‌كان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌مدواییه له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی كه، شه‌رقل ئه‌وسه‌ت، بڵاویكردوه‌ته‌وه ئه‌و وتانه‌ی لعێبی له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی 91 ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی، ئۆپیك، بوه كه دوێنێ لهدهوحه ئه‌نجامدرا.
وه‌زیری نه‌وت ئاماژه‌شیداوه، بۆ وه‌زیره توركیه‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنی نهوتو داهاتهكهیو وردبینیكردنی به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تائێستا له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندایه بۆیه “ناكرێت هیچ حسابێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بكه‌ینه‌وه جگه له‌و شێوازه له‌حسابی یه‌ده‌گی ناوهندیو له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان”.
لعێبی، وتیشی، وه‌زیری وزه‌ی توركیا تێگه‌یشتنی خۆی بۆ تێڕوانینی عێراق ده‌ربڕیوه.
ناوبراو ئاشكراشیكرد، بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌تی ناوهندیو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی “قسه‌كردن له‌باره‌ی ورده‌كاری” ئاماژه‌شیدا “ئومێده‌وارین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان بێت”.
هه‌فته‌ی رابردو جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، حسێن شه‌هرستانی، له‌تۆكیۆ رایگه‌یاند، حكومه‌تی ناوه‌ند رێگرنابێت له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له‌رێی توركیاوه به‌مه‌رجێك له‌ژێر چاودێری ناوه‌ندا بێت.