ده‌گۆڕدرێت به‌پلاستیك

به‌ریتانیا دراوی كاغه‌زی جونه‌ی ئیسترلینی ده‌گۆڕێت به‌ پلاستیك.
سایتی سكای نیوز رایگه‌یاند: بانكی مه‌ركه‌زی به‌ریتانیا له‌ساڵی 2016 دا، دراوی كاغه‌زی جۆری جونه‌ی ئیسترلینی له‌ كاغه‌زی ئاساییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ پلاستیك.
ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر مانه‌وه‌ی و بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دراوه‌ زۆرترین ته‌مه‌نی هه‌بێت و به‌رگه‌ی ته‌ڕبوون و شێ و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شو هه‌واو دڕان بگرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:  بانكی مه‌ركه‌زی به‌ریتانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌، پێویستی به‌ كاتێكی زۆره‌و تێچوونێكی زۆریشی ده‌وێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی پێشوی چاپكردن و بژاردنی پاره‌ له‌و وڵاته‌ بگۆڕدرێن و ئامێری نوێی تایبه‌تمه‌ند به‌و جۆره‌ پاره‌یه‌ دابینبكرێت.
 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 20 وڵات له‌ جیهاندا، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان پێشنیاركردووه‌ كه‌ پاره‌كانیان له‌ كاغه‌زی ئاساییه‌وه‌ بگۆڕن بۆ پلاستیكی، له‌وانه‌ كه‌نه‌داو ئوسترالیا.