هۆتێلێك بۆ مردوه‌كان.. شەوی بە 157 دۆلارە

له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ یوكوهامای‌ یابانی‌، هۆتێلێكی‌ سه‌رنجڕاكێش كه‌ به‌شی‌ پێشه‌وه‌ی‌ به‌گوڵ رازێنراوه‌ته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ سه‌رجه‌م هوتێله‌كانی‌ تر كار ده‌كات‌و ته‌نها پێشوازی‌ له‌مردوه‌كان ده‌كات.
به‌هۆی‌ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی‌ له‌سه‌ر ئامێری‌ سوتاندنی‌ مردوه‌كان هه‌یه‌ له‌شاری‌ یوكوهامای‌ یابان، زۆرێك له‌هاوڵاتیان بۆ پاراستنی‌ مردوه‌كانیان تاكو سه‌ره‌ی‌ سوتاندنیان دێت، مردوه‌كانیان ده‌نێرنه‌ ئه‌و هۆتێله‌و له‌وێ‌ ده‌یهێڵنه‌وه‌و كفنی‌ ده‌كه‌ن، بڕی‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌ر شه‌وێكیش  157 دۆلاره‌. 
هوتێله‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌چه‌ند ئامێرێكی‌ ساردكه‌ره‌وه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند‌و. هه‌ر مردویه‌كیش ده‌خرێته‌ ژوری‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌وه‌و تاكاتی‌ مانه‌وه‌ی‌ مردوه‌كه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌كه‌سوكاری‌ سه‌ردانی‌ بكه‌ن له‌هه‌ر كاتێكدا خۆیان بیانه‌وێت، سوتاندنی‌ مردو یه‌كێكه‌ له‌دابونه‌ریته‌كان‌و هه‌ندێك له‌ئاینه‌كان ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن.