په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یێنێ، دا‌هاتی ١٠٦ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نادیاره، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌تیده‌كاته‌وه.
هه‌یسه‌م جبووری، په‌رله‌مانتاری فراكیسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا وتی: دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی بوودجه‌ی عێراقی بۆ ساڵی 2014 دواخستووه، یه‌كه‌میان: په‌یوه‌ندی به‌كورتهێنانی بوودجه هه‌یه كه 30% كورتی هێناوه، كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره. دووه‌میان سیاسییه و په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه، كه دا‌هاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه دیارترنیانه.
بوودجه‌ی ساڵی 2014ی عێراق به 174 تریلیۆن دینار خه‌ملێندراوه و، كورتهێنانی بوودجه‌شی به 27 تریلیۆن خه‌ملێندراوه .
جبووری، كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه، وتی: به‌گوێره‌ی داتاكانی چاودێری دارایی ئیتیحادی، دا‌هاتی 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بزره و هیچ شوێنه‌وارێكی دیارنییه، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌نین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چاودێری دارایی ئیتیحادی بكه‌ن و پێیانوایه به سیاسی كراوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ تۆڕی رووداو، قسه‌كانی جبووری ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ “ئه‌و زانیاریانه هه‌ڵه‌ن، چونكه ئه‌و داتایانه‌ی كه باسی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك به‌غدا، بۆیه ده‌بێ ئه‌وان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و سه‌یری داتانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وسا ئه‌و قسانه‌بكه‌ن”.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، ئه‌نجوونی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی تاوه‌كو ئێستا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنی تێبینییه‌كانی سه‌ر پڕۆژه‌كه.
سامر غه‌زبان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاران له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوایكرد كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته به‌ربه‌ست و به په‌له پڕۆژه‌یاسای بوودجه ره‌وانه په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.
چاودێرنیوز