ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند ، کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە ، بەتەمای بردنی کەیسی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دادگایەکی تورکیا، بەو پێیەی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی دارایییە لە تورکیا، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی.
داناگاز و هاوبەشەکانی پێشتر سکاڵایەکیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن تۆمارکردووە بۆ نرخاندنی ئەو پڕە پارەیەی، کە بەگوتەی کۆمپانیاکە حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزدارە بەرامبەر بە کارەکانی لە هەرێمی کوردستاندا.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە داناگاز، پێدانی دەستهەقی کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جاربەجار دواکەوتووە و لەناکا بەتەواوەتی راگیراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵویستەکانی داناگاز رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە، پارەیەکی وا قەرزداری کۆمپانیای داناگاز نییە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بە پێچەوانەوە، ئەوە داناگازە، کە قەرزداری حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
بە گوێرەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و عێراق، داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بانکێکی تورکیا کۆدەکرێتەوە و بە پێی بڕی بودجەی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی بەغدا، پارەکە دەدرێتەوە بەغدا و هەولێر.