لە مەراسێمێكدا بە ئامادەبوونی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانیو ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومیو لایەنە سیاسیەكانو پەرلەمانتارانو سەرمایەدارانو وەبەرهێنەرانی سلێمانی، هۆتێلی پێنج ئەستێرەی تایتانیك لە سلێمانی كرایەوە.

لە مەراسیمەكەدا بەڕێوەبەری هۆتێلەكە وتەیەكی پێشەكەش كردو سوپاسی پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەكانی كرد كە پیشتوانی پرۆژەكەیان بوونو كردنەوەی ئەو هۆتێلەی بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری سلێمانی وەسفكرد.

هۆتیڵی تایتانیك لە سەر شێوازی كەشتی تایتانیك دروستكراوەو 84 ژوورو سویتو 2 كافیتریاو 2 هۆڵی كۆنفرانسو ئاهەنگو رێستۆرانتێكی نێودەوڵەتیو رێستۆرانتێكی تایبەت بە خواردنی ئاویو هۆڵی لەش جوانیو مەلەوانگەو ساوناو جاكوزی چەند بەشێكی تر لە خۆی دەگرێت.

بەوتەی بەرپرسانی هۆتێلەكەش ئەم پڕۆژەیە 150 هەلی كار دەستەبەر دەكات كە زۆرینەی بۆ هاووڵاتیانی كورد دەبێت.

بەكردنەوەی ئەم هۆتێلە سلێمانی دەبێتە خاوەنی 4 هۆتێلی پێنج ئەستێرەی براند كەلە ئێستادا لە پێشوازی لە میوانان دەكەنو هاوكات 4 هۆتێلی براندی تری نێودەوڵەتی لە ئێستادا لە جێبەجێكردندان كە بەتەواوبوونیان سلێمانی دەبێتە خاوەنی 8 هۆتێلی براندو بەوهۆیەوە كەرتی گەشتوگوزاری سلێمانی گەشەكردنێكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.
puk media