به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ئاشكرایكرد، له‌مساڵدا هاتنی كۆمپانیاكانی توركیا‌و ئێران ڕووی له‌كه‌مبوون كردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیای ئه‌وروپی‌و ئه‌مریكی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و كار‌و پرۆژه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
(دڵزار ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو، هاتنی كۆمپانیا توركی‌و ئێرانیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه، به‌ڵام هاتنی كۆمپانیای ئه‌وروپی، ئه‌مریكی، وڵاتانی لوبنان‌و مه‌غریب بۆ هه‌رێم زیادیكردووه.
ڕوونیكرده‌وه، بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم دروستكردووه، به‌ڵام به‌شێوازێك نیه كه بوترێت هاتنی كۆمپانیا بیانیه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.