بەم نزیكانە.. سلێمانی ئۆتۆمبێل دروستدەكات

بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە هەفتەی داهاتوو گرێبەستی دروستكردنی ئوتومبێل لە سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای (مارۆ)ی چین ئیمزا دەكەن .
فەرمان غەریب بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە SNN ی ڕاگەیاندوە :” لە ئێستادا سەرجەم كارە یاساییەكانیان تەواوكردووە  و بریارە هەفتەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای (مارۆ)ی چینیدا ئیمزا بكەن  كە  تایبەتە بە دروستكردنی  ئوتومبێل”.
وتیشی:”  كارگەكەلەناوچەی عەربەت دروست دەكرێت و لەقۆناغی یەكەمدا پارچەكانی ئوتومبێل دەبەسترێت واتە (تەجمیع ) لە قۆناغی داهاتووشدا دەستدەكرێت بە بەرهەم هێنانی ئوتومبێل لە پارێزگای سلێمانی” .