دواى ئەوەى دوێنێ دو شەممە بەهۆى باران بارینەوە کارەکانى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى(DBX) وەستێنرا، ئەمڕۆ سێ شەممە دەستى بە کارەکانى کردەوە.
دوێنێ دو شەممە بەهۆى باران بارینەوە کارەکانى هەشتەمین پێشانگاى سلێمانى لە ناوچەى تاسڵوجە راگیرا ، لەو بارەیەوە یاسین رەحیم فەرەج ،جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند” لە ئێستادا پێشانگاکە کراوەتەوە و هەمو ئەو کێشانە چارەسەرکراوە کە بەهۆى ئاوەڕۆ و باران بارینەوە دروستبو”.