لەبەردەوامی هەوڵەكانیاندا بۆ ڕێگری كردن لە كاری ساختەو دەست بەسەراگرتنی كەلووپەلی قاچاغ ، هۆبەی چاودێری كشتوكاڵی مەرزی نێوودەوڵەتی باشماخ بەهاوكاری كارمەندانی گومرگ و ئاسایشی مەرزەكە دەستیانگرت بەسەر ئوتومبێلكی بارهەڵگردا كەلە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سێووی باركردبوو بەڵام لە ژێر سندوقە سێوەكاندا گازی بە قاچاغ شاردبوە ،بەجۆرێك زیاتر لە ( 3000 ) لیتر گاز بەشێوەیەكی نهێنی كرابووە ناو دەبەی ئاو و بیبسی یەوە تا هەست نەكرێت گازە و بەو هۆیەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت ، بەڵام ئەو هەوڵە سەری نەگرت و دەستی بەسەرداگیرا دوای دەست بەسەراگرتنیشی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە سەرباری غەرامەكردنی خاوەنی گازە دەست بەسەراگیراوەكە ڕووبەرووی یاسا دەكرێتەوە تا جارێكی تر كاری لەو جۆرە نەكات .
دەزانیت چۆن گاز لە مەرزی باشماخەوە هاوردەکراوە ؟
