حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس لهوهدهكهن دانی نابێت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیمزای كردوون.
رۆژنامه‌ی “حوریه‌ت” ی توركی پێشتر بڵاویكردبوویه‌وه كه شه‌هرستانی دانی ناوه به یاسایی بوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
نوسینگه‌ی شه‌هرستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی “رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی هیچ دیدارێكی له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی ئه‌نجام نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه ناڕاسته”.
هه‌روه‌ها وتی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق نه‌گۆڕو رونه له‌و باره‌یه‌وه به‌وه‌ی كه گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان “نایاساییه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره”.