ملوانكه خشڵێكی بچووكه‌و ده‌كرێته مل‌و به‌سه‌ر سه‌نگدا شۆڕ ده‌بێته‌وه، رێكخراو‌و كون تێكراون، نموونه‌ی له‌م جۆره‌ش كه بۆ سه‌ره‌تای چاخی به‌ردینی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌قه‌ڵا چه‌رمووی چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ر چۆنێك بێت ملوانكه به‌پێی ژماره‌ی مووروهكانی كه‌لێی پێكهاتووه ده‌توانین به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی دابه‌ش بكه‌ین:
یاقوتی سوور
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ملوانكه‌ی گه‌وره: ئه‌م جۆره‌یان له‌ژماره‌یه‌كی زۆر لهدهنكی موورو پێكهاتووه كه له‌ناویاندا جیاوازی هه‌یه له‌وانه‌یه بگاته 40 موورو، یان 59 موورو، یان 13 موورو كه یه‌كێك له‌و ملوانكانه له‌چینی یه‌كه‌می (تل الصوان) لهگۆڕێكدا دۆزرایه‌وه. ئه‌و ملوانكه‌یه‌ی له59 موورو پێكهاتووه لهیاقوتی سوور‌و پیرۆزه‌یی و شین ده‌نكه‌كانی دروستكراون له‌گه‌ڵیاندا جۆرێكی تری پیرۆزه‌یی ره‌نگ سه‌وزو چوار گوێچكه ماسیش هه‌بوون. هه‌ر چۆنێك بێت جیاوازی زۆر له‌شێوه‌ی مووروهكاندا هه‌بوون زۆرینه‌یان خڕبوون كه له‌به‌ردی پیرۆزه‌یی شێوه لووله‌یی دروستكرابوون له‌ناویشیاندا هه‌بوون هێڵیان تێدا ههڵكۆڵرابوون و له‌دوو دانه‌یی ده‌چوون وه‌كو به‌یه‌كه‌وه نووسابن كه دێنه به‌رچاو، به‌ڵام جۆری سێیه‌میان شێوه بازنه‌یین لهیاقوتی سوور دروستكراون، كونهكانیشیان شێوه ته‌شین لهناوهڕاستیشیاندا موورویهكی تری شێوه لاكێشی پیرۆزه‌یی هه‌بوو كونه‌كه‌ی كه‌وتبووه لای خواره‌وه‌ی درێژییه‌كه‌یه‌وه، بۆیه پێده‌چێت مووروی ملوانكه گه‌وره‌كان هه‌موویان شێوه بازنه‌یی بووبن، له‌نموونه‌ی ئه‌وانه‌شدا ملوانكه‌یه‌ك هه‌یه له40 موورو پێكهاتووه، زۆرینه‌یان لهیاقووتی سوور دروستكراون كه له‌چینی یه‌كه‌م له (تل الصوان) دا دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رێكی بچووكی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی سپی كه بۆ ئافره‌تێكی رووت ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرینه‌ی مووروی ئه‌مانه بازنه‌یی بوون‌و لهیاقووتی سوور بوون، كونه‌كانیان شێوهتهشی ههڵكۆڵرابوون، مووروه سهوزهكانیشیان پیرۆزه‌یی بازنه‌یی بوون به‌ڵام كونه‌كانیان رێك ده‌رهێنابوون.
نموونه‌ی تریش له‌سه‌ر ملوانكه كه مووروهكانیان بازنه‌یین ملوانه‌كه‌یه‌ك كه له‌چینی یه‌كه‌می تل الصوان دۆزراوه‌ته‌وه ده‌نكی مورهوه سووره‌كانی 21 دانه‌بوون ئه‌وانه‌ش كه لهخهڵوز دروستكرابوون 9 دانه‌بوون.
جیاوازی شێوه‌ی مووروهكان
ئه‌و مووروانهش كه لهیاقوتی سووری شێوه بازنه‌یی دروستكرابوون كونه‌كانیان شێوه ته‌شی بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ملوانكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر لهگۆڕێكدا له‌چینی دووه‌م لهتل الصوان دۆزرایه‌وه، مووروهكانی ئه‌م ملوانكه‌یه هه‌موویان پیرۆزه‌یی شێوه بازنه‌یی بوون كه له‌ناوه‌ڕاستیاندا موورویهكی لاكێشی هه‌بوو درێژییه‌كه‌ی 1.2سم پانییه‌كه‌ی 0.9سم و كونێكی بچووكی وردی تێدا كرابوو، مووروهكهش له‌بزینه‌یی بوو، به‌ڵام ئه‌وانیتر شێوه چوارگۆشه‌یی یان بازنه‌یی بوون، بچووكترینی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش ملوانكه‌یه‌ك له 13 مووروی جیاجیا پێكهاتووه، كه له‌به‌شی خواره‌وه‌ی چینی یه‌كه‌می تل الصوان دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌م ملوانكه‌یه كه له13 موورو دروستكرابوو له‌به‌ردی جیاجیا بوون وه‌كو یاقوتی سوور‌و پیرۆزهییو مووروی دروستكراو لهپیرۆزهیی سه‌وزی شێوه بازنه‌یی به‌ڵام كونه دروستكراوه‌كانیان جیاجیا بوون كه هه‌ندێكیان شێوه ته‌شی یان رێكبوون ئه‌وانه زۆرینه بوون. ئه‌وه‌ی له‌و ملوانكه جوانه‌دا تێبینی ده‌كرێت دوو مووروه یه‌كێكیان ئهستوورهییهكهی 0.3سم كه له‌به‌ردی پیرۆزه‌یی سه‌وز دروستكرا بوو، كونێكی درێژی رێكی له‌یه‌كێك له‌لاكانی مووروهكهدا بۆ كرابوو.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ملوانكه‌ی بچووك: له‌راستیدا ملوانكه‌یه‌كی بچووك هه‌یه، كه له‌چینی یه‌كه‌می تل الصوان دۆزراوه‌ته‌وه له‌به‌ردی فه‌رت واته هه‌ویری شوشه، دروستكراوه، پێكهاتبوو له3 مووروی شین كه شێوه‌یان خڕی قه‌واره بچووك ببوون، ئه‌م ملوانكه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مووروی ئێسقان ملوانكه‌یه‌كی بچووكیان پێكهێناوه‌و كونه‌كانیان ورد‌و رێكن، ئه‌ستوورییان 0.4سم و كه‌مه‌ریان 0.5سم كۆمه‌ڵه‌ی تری شێوه‌ی ئه‌م مووروانه هه‌ن كه له‌شوێنێكدا دۆزراونه‌ته‌وه نموونه‌شیان له‌چینی 2ی تل الصوان دۆزراوه‌ته‌وه. مووروهكانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لهیاقووتی سوور‌و پیرۆزه‌یی كه ره‌نگیان شین و سه‌وزن له‌به‌ردی گه‌چ دروستكراون ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كه ملوانهكهیهكه به‌پێی ئه‌گه‌ره‌كان پێكهاتووه له‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك وه‌كو مووروی سه‌وز كه مه‌یله‌و زه‌رد ده‌یڕوانی و له‌شێوه‌دا رێك نه‌بوون شێوه سێگۆشه‌یه‌ی بوون و كونێكیان تێكرا بوون له‌شێوه‌ی ته‌شیدا بوو كه لهقهوارهدا بچكۆله بوون، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پێكهاتووه لهمووروی یاقوتی سوور كه رووهكانیان شێوه چوارگۆشهیینو قۆقزنو كونێكی رێكیش ده‌یان بڕێت جگه له‌وانه‌ش مووروی تر دۆزراونه‌ته‌وه كه یاقووتی سووری شێوه بازنه‌یی یان شێوه خڕن كه كونه تێكراوهكانیان شێوه ته‌شین، به‌ڵام ئه‌و مووروانهی پیرۆزهیین له‌شێوه‌دا چه‌ند جۆرێكن، كه هه‌یانه رووهكانیان چوار گۆشه‌ن و كونه‌كانیان رێكن هه‌یشه لووله‌یین كه كونه‌كانیان وردن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان خڕن كه كونه‌كانیان سێگۆشه‌و بازنه‌یین.
بهرموورو بازنی مه‌چه‌ك
ئه‌مانه جۆرێكن له‌خشڵ بهكاردههێرێن بۆ لهملكردن له‌وانه‌شه بهرمورهكان بۆ نزاكردن بن‌و خاوه‌نه‌كانیان لهرۆحه پیسهكانو شه‌یتانه‌كان بپارێزن پێده‌چێت بهرموورهكان شێوهكانیانو جۆره‌كانیان زۆربن، نموونه له‌وانه بهرموورێكی شێوه هێلكه‌ییه، هه‌ردوو رووه‌كه‌ی ته‌خته‌و له‌سه‌ره‌وه كونێكی تێكراوه، درێژییه‌كه‌ی 2.6سمو پانییه‌كه‌ی 1.8سمو ئهستوورهیهكهی 0.5سم له‌شوێنه‌واری المغزلیه دۆزراوه‌ته‌وه.
بهرموورێكی تری به‌ردین كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێڵكاری بۆ كراوه كونێكی بازنه‌یی هه‌یه له‌چینی 12ی تل المغزلیه دۆزراوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی 2سمو پانییه‌كه‌ی 1.4سمو به‌رزییه‌كه‌ی 1سم ده‌ركه‌وتنی بهرمووریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی چاخی به‌ردینی نوێ، كه له‌به‌ردی ئهستێی شوشه‌یی دروستكراوه به‌ناوی به‌ردی ئۆبسیدی له‌قوڵی 6.30م لهیارم ته‌په دۆزراوه‌ته‌وه، درێژی ئه‌م به‌رمووره 5.4سم و پانی 4.7سم بهرموورێكی تریش هه‌یه شێوه گوڵه‌و له‌به‌ردێكی چاككراو له‌سه‌ر شێوه‌ی تهشییهكی ناته‌واو دروستكراوه‌و كونێكیش كراوه‌ته یه‌كێك له‌لاكانی، سه‌ره‌وه‌ی به‌كارهێنراوه بۆ هه‌ڵواسین واته لهملكردن، درێژییه‌كه‌ی 3.8سمو كهمهرهكهی 1.4سم لهیارم ته‌په دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتایی چاخی به‌ردینی نوێ‌و سه‌ره‌تای چاخی به‌ردینی ناوه‌ڕاست وا دیاره بهرموورهكان گۆڕاون‌و بوونه‌ته ئه‌ڵقه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌ندێك له‌و بهرموورانه وه‌كو ئه‌ڵقه به‌كارهێنراون جگه له‌وه‌ش بۆ كاری تایبه‌تیش له‌وانه‌یه به‌كاریان هێنابن ئه‌مه‌ش له‌كاتی هه‌ڵواسیندا له‌ملدا بووه بۆ ده‌ركردنی رۆحه پیسه‌كان، ئه‌م جۆره‌ش لهیارم ته‌په له‌قوڵی 3.20م دۆزراوه‌ته‌وه كونێكی گه‌وره‌ش بڕیویه‌تی بۆ لهملكردن یان هه‌ڵواسین.
سه‌رچاوه:
له‌ماسته‌ر نامه‌ی (عماد گارق توفیق العانی) وه‌رگیراوه كهناونیشانهكهی: الصناعات الحجریە فی العراق حتی نهایە العصر الحجری الحدیپ باشراف الدكتور تقی الدباغ- 1986 رسالە مخگوگە.