سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، (عه‌لی شوكری) وه‌زیری دارایی حكومه‌تی به‌غدا به‌وه‌كاله‌ت، له‌پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی چاپی له‌نده‌ن له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا، له‌زاری (مه‌ریم ڕیس) ڕاوێژكاری (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، مالكی بڕیاریداوه عه‌لی شوكری وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت، له‌پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان سكاڵایه‌كی زۆری له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه، وه‌زیری دارایی عێراق به‌وه‌كاله‌ت، به‌بڕیارێكی سیاسی دوورخرابێته‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه، (سه‌فادین سافی) وه‌ك وه‌زیری دارایی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان بكات.
دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر (ڕافع عیساوی) وه‌زیری پێشوی دارایی عێراق كه سه‌ر به‌پێكهاته‌ی سوننه‌یه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌دژی سیاسته‌كانی مالكی‌و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌لی شوكری، وه‌ك وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كرد.