سلێمانی .. كۆنفرانسێك بۆ گۆرینی كۆمپانیای تایبەت بۆ پشكدار بەڕێوەچوو

كاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ لەهۆڵی ئوتێل رەمادە لە شاری سلێمانیكۆمپانیای بازاڕی هەولێر بۆكاغەزە داراییەكان( بۆرصە) بەهاوكاری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كۆنفرانسێك بەڕێوەچوو 
 
لەكۆنفرانسەكەدا ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم و بەشێكی زۆر لە بازرگان و كۆمپانیاكان و پیاوانی خاوەنكار و شارەزایانی ئابوری ئامادەبون و تێیدا زانیاری پێویست لەسەر كۆمپانیای بازاڕی هەولێر بۆكاغەزەداراییەكان ( بۆرصە ) خرایەڕو
 
 
 
هەر لەكۆنفرانسەكەدا یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا باسی لەگرنگی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان(بۆرصە) كرد و وتی : لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستیەكی زۆری بەوبازارەهەیەچونكە بازارەكە تەنها كڕین و فرشی پشك ناكات ،بەڵكو هەلی كاریش زیاتر دەبێت وئەمەش دەبێتەهۆی گەشەكرنێكی خێرای ئابوری هەرێم
 
 
وتیشی لە ئێستادا هەرێم قۆناغی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوكی تێپەراندوە،لەبەشێكی تری قسەكانیداجێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رونیشیكردەوە كە خەڵكێكی زۆر دەتوانن لەم پرۆژیەدا سودمەندبن .
 
لای خۆشیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان رونیكردەوە، “لە ئێستادا 99% ی كۆمپانیاكانی هەرێم سنوردارن  و ئێمەش دەمانەوێت ببنە پشكدار و گۆرینیشیان بۆ پشكدار زۆر ئاسانە،جگە لەو هاوڵاتیانەی پارەیەكی زۆریان لەماڵەوە هەیە كە دەتوانن لە رێگەی ئەو بازاڕەوە پشك بكڕن و سودمەندببن “
 
 
لەبارەی شێوازی كاركردنشیانەوە عەبدوڵا ئەحمەد وتی كۆمانیاكان بە شەفافی ولەژێر چاودێری چەندین لیژنە لە وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق و هەرێم چاودێری دەكرێن وناوەندێكیش لە بەغددەكەنەوە و لەلایەن هەولێر و بەغداوە بەڕێوەدەچێت
باسیلەوەشكرد كە دو لق لە پاریزگاكانی سلێمانی ودهۆك یش دەكەنەوە 
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان پێشیوابوكە ئەگەر كۆمپانیا بیانیەكان بەشداری بكەن ئەوا خزمەتێكی باش دەبێت بۆ ئابوری هەرێم
 
عەبدوڵا ئەحمەد باسی لەوەشكرد لە ئێستادا سەرجەم كۆمپانیاكانی هەرێم كە سەرمایەكانیان دەگاتە 10 ملیۆن دینار بەشداریان كردوە
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بازاڕی هەولێر ئاشكراشیكرد كە بەهۆی جیاوازی پشوەكان لەنێوانیاندا، سیستەمی بازاڕەكەیان جیاوازە لە سیستەمی بەغدا و بەوتەی خۆی گرێبەستیان لەگەڵ دوكۆمپانیای راوێژكاری ئەمەریكیدا كردوە بۆ دانانی سیستەمە تایبەتەكەیان و بڕیاریشە لە 2014دا سیستەمەكە بكەوێتەكار.
 
لەبارەی سود و زیانەكانی كاركرن لەوجۆرە بازارانەشدا بەختیارمەحمود نوێنەری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لەكۆنفرانسەكەدا رونیكردەوەكەدروستكردنی ئەوبازارە لە ئەولەویاتی كارەكانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بو، پێشیوابوكەدەبێتەهۆی پیشخستی رەورەوەی ئابوری هەرێم و بەنیشتیمانیكردنی كۆمپانیاكان
 
 
سازدانی ئەم كۆنفرانسە لەكاتێكدایە  مانگی ڕابردوو بە بەشداری نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت ، یەكەم كۆنفرانس لەهەولێر ئەنجامدرا و ئەمڕۆش بەمەبەستی بەشداریكردنی  كۆمپانیای زیاتر وگۆڕینیان بۆ پشكدار، دووەم كۆنفرانس لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، بریاریشە سیهەم كۆنفرانس لە پارێزگای دهۆك بەڕێوە بچێت.