رێگری هێزه‌کانی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله له‌جوڵه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌کانی نێوان سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌و سه‌رۆکی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که کێشه‌که سیاسیه.
له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، دووشه‌ممه، به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆکی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د رونیکرده‌وه که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک بازرگانی شاری سلێمانی‌و شاره‌کانی دیکه ئاگادار کراونه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن هێزی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌وه له‌سنوری خانه‌قین رێگری له‌هاتوچۆکردن‌و هێنانی باره‌کانیان لێده‌کرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان.
سیروان محه‌مه‌د وتیشی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێگرییانه‌دا ئه‌و هێزه رێگه ناده‌ن نزیکه‌ی 700ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر داخڵی قه‌زای خانه‌قین ببن، هه‌روه‌ها له‌بازگه‌ی هه‌باشی که ده‌که‌وێته نێوان سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا ده‌ستبه‌سه‌ر نزیکه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا گیراوه.
له‌باره‌ی بیانووی هێزه‌که‌ی دیجله بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن‌و رێگریکردن له‌هاتوچۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله، ناوبراو وتی، هێزه سه‌ربازییه‌که بیانویان ئه‌وه‌یه گوایه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه پشکنینی جۆرییان بۆ نه‌کراوه‌و داوا ده‌که‌ن که دووباره ئه‌وان پشکنینیان بۆ بکه‌نه‌وه، “به‌ڵام ئه‌وه بیانوه‌و کێشه‌که سیاسیه، چونکه مه‌رزه‌کانی سنوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیادا به‌ره‌سمی گرێبه‌ستی کردوه‌و حکومه‌تی عێراقیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌دا گرێبه‌ستی هه‌یه، له‌کاتێکدا سه‌رجه‌م پسوڵه‌و پشکنینه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌نجامدراوه”.
سه‌رۆکی ژوری بازرگانی ئه‌وه‌شی وت، “مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروستکردنی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئه‌و جوڵه بازرگانییه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه بیگوێزنه‌وه بۆ مه‌رزی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ش بکه‌ن ئه‌وا شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی کوردستان زیانێکی گه‌وره ده‌کات”.
سیروان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو که هه‌ریه‌که له‌وه‌زیری بازرگانی عێراق‌و یه‌کێتی ژوره بازرگانییه‌کانی عێراقیان له‌و کێشه ئاگادار کردۆته‌وه‌و هۆکاری سه‌ره‌کی کێشه‌که‌یان بۆ رونکردونه‌ته‌وه که هۆکاری کێشه‌که سیاسیه.
سه‌رۆکی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی داواشی له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که هه‌وڵبده‌ن به‌زوترین کات کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه ژماره‌یه‌ک له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیان هه‌ڵگرتووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌که‌یان که‌مه‌و زوو به‌سه‌ر ده‌چن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌ژماره‌یه‌ک بازرگانی شاری سلێمانی.