دەزانی چەمكی ” بودجە ” لە چيیەوە هاتوە ؟

ناوی (Budget) لەو جانتا جلدیەوە وەرگیراوە كە لەسەدەی نۆزدەیەمدا لەبەریتانیاو ئەمریكا كە وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان لەگەڵ خۆی هەڵیدەگرت، ئەم جانتایە ئەو دۆكیۆمێنتانەی تێدابوو كە خەرجی‌و پێداویستییەكانی حكومەت‌و سەرچاوەكانی تەمویلكردنی تێدا بوو، پێشكەش بەدەسەلاتی یاسادانان دەكرا بۆ وەرگرتنی رەزامەندییان، مەبەست لەبودجە بەراوردكاری نێوان داهات‌و خەرجییەگشتییەكانی مەزندەكراوی ساڵی داهاتووە كە لەلایەن وەزارەتەكانی حكومەتەوە هەر یەكەو بەپێی پێویستی خۆی رەوانەی وەزارەتی پلاندانان‌و دارایی دەكات‌و لەلایەن ئەوانیشەوە رێكدەخرێت‌و دەدرێت بەپەرلەمان بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.
وال ستریت
شەقامێكی گەورەی ناودارە كە دەكەوێتە گەڕەكی مانهاتنی شاری نیویۆركەوە، ئەم شەقامە گەورەترین بۆرسەی جیهانی تێدایە كە ئەویش بۆرسەی نیۆركە‌و رۆژانە گەورەترین ریچژەی ئاڵوێری دراوو مامەڵەی بازرگانی لەسەر ئاستی جیهاندا تیادەكرێت، هەروەها چەندین سەنتەری گەورەی بازرگانی دیكەی ئەمەریكاش لەم شەقامەدا هەڵكەوتون، لەوانە بۆرسەی نەزدك، بۆرسەی ئەمەریكا، بۆرسەی بازرگانی نیویۆرك‌و مێزی بازرگانی نیویۆرك.
خێزانی والتۆن
دەوڵەمەندترین خێزانی جیهانە، كە سەروەت‌و سامانەكەی لەڕێگەی كۆمپانیای وردەفرۆشی “وال مارت”ەوە بەدەسهێناوە، ئەم كۆمپانیایە لەلایەن “باد”‌و “سام والتۆن”ەوە دامەزرا. والتۆنەكان كۆنتڕۆڵی 48%ی كۆی پشكەكانی كۆمپانیای “وال مارت”یان كردووە كە بەهاكەی 115 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلارە (تا مانگی مارسی 2013)، بەم پێیە ئەوان بەدەوڵەمەندترین خێزانی جیهان دادەنرێن.
هەڵاوسان
پرۆسەی بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخلا كاڵاو شمەك‌و خزمەتگوزارییەكانە، كە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی توانای كڕینی هاوڵاتیان.
 
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی