بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌عێراق، به‌ڕێكه‌وتنی ههرێمو به‌غداش، داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ داهاتی گشتی عێراق.
(ته‌ها سه‌نگه‌ری) بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، هه‌ر زیادكردنێك له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان یاخود عێراق بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، سودی بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌بێت به‌بێ جیاوازی، وتیشی:”به‌هه‌ر شێوازێك داهاتێكی هه‌رێم زیاد بكرێت، سودی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌بێت”.
بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنێكی گونجاو له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا هه‌بێت، ئه‌وا داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داهاتی گشتی عێراق، دواتریش له‌و داهاته (17%)ی ده‌درێت به‌هه‌رێم.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌شێوه‌یه‌كی ئهزمونیو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه، نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی توركیا كرا.