باشماخ.. بەفر رێگڕ نەبوە لەبەردەم كاری بازرگانی نێوان هه‌رێم‌ و ئێران

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا به‌رده‌وامه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ باران‌و به‌فره‌ش كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سنوری قه‌زای پێنجوێن‌و  باشماخی‌ گرته‌وه‌، نه‌بووه‌ هۆی‌ وه‌ستاندنی‌ جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ له‌سنوره‌كه‌دا.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) بۆ NNA ڕوونكردۆتەوه‌، ڕۆژانه‌ هاتوچۆكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌  بارهه‌ڵگره‌كان‌و گه‌شتیاران له‌مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و جموجوڵی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران نه‌وه‌ستاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ش شه‌پۆلێكی‌ باران‌و به‌فر له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ناوچه‌كانی‌  هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌، به‌ڵام نه‌بووه‌ هۆی‌ وه‌ستاندنی‌ جموجوڵی‌ بازرگانی‌‌و هاتوچۆكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان.
وتیشی‌:”بارینی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ باران‌و به‌فره‌ی‌ ڕابردوو، هه‌ندێك گرفتی‌ بۆ دروستكردین له‌مه‌رزه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هه‌ماهه‌نگیكردنی‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن‌و شاره‌وانی پێنجوێن، گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون‌و هاتوچۆكردن به‌رده‌وامه‌”.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌بووه‌ له‌بوژانه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا‌و توانیویه‌تی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ له‌ڕووی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ ئاستی‌ بازرگانی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌بێت.
http://www.shbab2.net/vb/photos/2/20141352742274_216.gif