به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، پلان‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ئاوی باران وهربگرنو بۆ چه‌ندین ساڵی تر ئاو كۆبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا (80) به‌نداوی بچوكیان دروستكردووه.
(محه‌مه‌د ئه‌میر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو‌و سودوه‌رگرتن له‌ئاوی باران، تا ئێستا له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی ههرێمو ئیداره‌ی گه‌رمیان، دروستكردنی (80) به‌نداوی بچوك جێبه‌جێكراوه.
ڕوونیكرده‌وه، چه‌ندین جۆر شێوازی دروستكردنی به‌نداو هه‌یه، له‌وانه‌ش دروستكردنی به‌نداو بهكۆنكرێت، به‌ردو خاك، له‌ڕێگه‌ی فهرمانگهكانیشیانهوه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی زیاتر دروستبكه‌ن، تا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ئاو كۆبكرێته‌وه.
پێشتریش، (ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د) لێپرسراوی به‌نداوو كۆگانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو، له‌ئێستادا (19) به‌نداوی گه‌وره له‌بواری جێبهجێكردندانو كۆگای تایبه‌تیشیان هه‌یه كه (10) ملیار مه‌ترسێجا ئاو ده‌گرێت، وتیشی:”له‌پلانماندایه بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداوی دیكه‌وه، ڕێژه‌ی كۆگاكردنی ئاو بگه‌یه‌ندرێته (15) ملیار مه‌ترسێجا ئاو، پلانه‌كه‌ش له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌وڵیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی پێویست بۆ چه‌ندین ساڵی ئاینده دابین بكرێت”.