سەفیری هۆڵەندا لە عێراق رایدەگەیەنێت، هۆڵەندا دەیەوێت پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمدا دروستبكات و بۆ ئەومەبەستەش ئامادەیە سەرجەم كارئاسانیەكان بۆ بازرگانان ئەنجامبدات .
ئەم وتانەی جانێت سیبن لەمیانی سەردانەكەی ئەمرۆیدا بو، بۆ ژوری بازرگانی وپیشەسازری سلێمانی، كە لەلایەن هەریەكە لە یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان لە (سیبن )كرد
دواتر لە ۆرك شۆپێكدا كە ژمارەیەك لە بازرگانی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان و كەسانی پسپۆر و شارەزا لە بواری ژینگە و خۆراك و كشتوكاڵ تیایدا بەشداربون یۆرۆن كیڵدروس بەرپرسی نوسینگەی سەفارەتی هۆڵندا لە هەولێر زانیاری لەبارەی هۆڵندا و چۆنێتی و شێوازی كاركردنی وڵاتەكەی لەبوارەجیاوازەكانی بازرگانی وپیشەسازیاخستەڕو.









