هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستیپێکردوە

تۆڕی میدیای روداو بڵاویکردەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەدوێنێ (هەینی)ەوە بۆ تورکیا دەستی پێکردووە.
سایتی روداو نوسیویەتی بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون، رۆژی هەینی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ توركیا دەستیپێكردوە.
 بەپێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا بڕیاربوو لە كۆتایی ساڵی 2013 هەرێمی كوردستان بەرێگەی بۆری، نەوت هەناردەی توركیا بكات. هەر بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەدوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، رێككەوتننامەی هەناردەكردنی نەوت واژۆكرابوو، بەڵام لە میدیاكان رانەگەیەنرا.