بەرهەمی ئاسن لە تورکیا ئەمساڵ بە بڕی دوازدە ملیار دۆلار بەرهەمی خۆی هەناردەی دەرەوە کردوە و رێژەی هەرە زۆریش بۆ عێراق هەناردە کراوە.
بە گوێرەی ئاماری كۆمەڵەی هەناردەی پۆڵا لە ئیستەنبوڵ، لە ١١ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو رێژەی هەناردەكردنی پۆڵا بۆ دەرەوە گەیشتبووە ١٤ ملیار ە ٢٩٨ ملیۆن دۆلار، بەڵام لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ئەو رێژە سەدا ١٠.٨ كەمبۆتەوە و بۆ ١٢ ملیار و ٧٤٦ ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
لەم بڕەشەدا سەدا ٣٦ی هەناردەكردنی بۆڕی ئاسن – پۆڵا بووە كە زۆرترین جۆری هەناردەكرنی پۆڵایە.
بە گوێرەی ئامارەكە بە بڕی یەك ملیار و ٥٠٦ ملیۆن دۆلار بۆڕی ئاسن – پۆڵا هەناردە كراوە و بە بڕی یەك ملیارێك و ٢٥٩ ملیۆن شیشی خانوو، یەك ملیار و ٣٦ ملیۆنیش كەرستەی ئاسن – پۆڵا و ٨٩٦ ملیۆنیش قوتوی ئاسن – پۆڵا بووە و زۆرترین بڕی هەناردەكراویش بۆ عێراق بووە.
زۆرترین رێژەی ھەناردەكردن لەم ١١ مانگە بۆ عێراق چووە، بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو سەدا ٨.٤ هەناردەكرنی بەرهەمەكە بۆ عێراق زیادیكردووە، بڕی پارەكەش ملیاررێك و ٨٢١ ملیۆن دۆلاربووە. بڕی هەناردەكردنی ئاسن – پۆڵا بۆ عێراق دەگاتە سەدا ١٤.٢ لەبڕێ گشتی ئاسنی هەناردەكراوی توركیا بۆ دەرەوەی وڵات.