یاسین ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ده‌ڵێت “راسته بەهۆی بارودۆخی ئەمنی سلێمانیەوە دڵه‌ڕاوكێیه‌ك بۆ بازرگانان دروست بوه، به‌ڵام تائێستا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر لایه‌نی بازرگانیی دروست نه‌كردوه”. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رابردو وه‌ك ژوری بازرگانی سلێمانی، بیریان له‌وه كردبۆوه كه بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوته‌وه‌ی گۆڕان بۆ لای مه‌سعود بارزانی، دۆخه‌كه ئارامییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه ئێمه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كانمان نه‌كرد”.