بەڕێوبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی بەرمیلە نەوتە بێ بەرامبەرەكە بەسەر هاوڵاتیاندا دەڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەت دەكەین و پێدەچێت بۆ پسوڵەی ژمارەی 20 بەرمیلە نەوتەكە بێ بەرامبەر بەەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت.
جەمال عەلی بەڕێوبەری گشتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان لە پارێزگای سلێمانی بە (نها24)ی راگەیاندوە” تائێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە (18 و 19) بەسە هاوڵاتیاندا دابەشكراوە”.
سەبارەت بە دابەشكردنی بەرمیلە نەوتە بێ بەرامبەرەكە وتیشی” چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەكەین، بەڵام پێدەچێت بۆ پسوڵەی ژمارە (20) بەرمیلە نەوتە بێ بەرامبەرەكە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت”.
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.