به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، گرنگی كردنه‌وه‌ی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان (بۆرسه) له‌هه‌رێمدا، هۆكارێكی باشه بۆ دابه‌شكردنی داهاتی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هاوڵاتیان.
(دڵزار ئیسماعیل) بهNNA ڕاگه‌یاندوە، كردنه‌وه‌ی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، گرنگی زۆری بۆ كۆمپانیا هاوپشكه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانیان له‌و بازاڕه‌دا ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ن.
وتیشی:” هه‌وڵدانی بوونی ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه‌و كاركردنیان له‌بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كاندا واده‌كات، به‌شێك لهداهاتهكانی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت به‌هاوڵاتیان، به‌ده‌ر له‌و پشكه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌درێت”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان (بۆرسه)ی هه‌رێمی تاووتوێكردو به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌شی، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا‌و ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بازاڕه هه‌ماهه‌نگی كراوه.