روسیا گرێبه‌ستێکی‌ دیکه‌ی‌ چه‌ک ده‌خاته‌ به‌رده‌م عێراق

لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند روسیا گرێبه‌ستێکی‌ نوێی بۆ فرۆشتنی‌ چه‌ک خستووه‌ته‌ به‌رده‌م عێراق دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ گریبه‌ستی‌ یه‌که‌مدا ئاشکرابوو.
به‌ها ئه‌عره‌جی‌ سه‌رۆکی‌ لیژنه‌که‌ به‌ “سۆمه‌رییه‌ نیوز” ی‌ راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌سته‌که‌ی‌ یه‌که‌م له‌گه‌ڵ روسیا لیژنه‌یه‌که‌یان له‌ قۆناغ یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ری‌ بوونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تێیدا ئاشکراکردووه‌و خستویه‌تیه‌ به‌رده‌م مالکی‌ ئه‌ویش وه‌ڵامی‌ داونه‌ته‌وه‌.
ئه‌عره‌جی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکرد روسیا گرێبه‌ستێکی‌ نوێی بۆ فرۆشتنی‌ چه‌ک خستووه‌ته‌ به‌رده‌م حکومه‌تی‌ عێراق و مالکیش دوو لیژنه‌ی‌ بۆ دانوستان و ئیمزاکردنی‌ گرێبه‌سته‌که‌ پێکهێناوه‌.
له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا راوێژکارێکی‌ مالکی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ کڕینی‌ چه‌کی‌ له‌گه‌ڵ روسیا راگه‌یاند.