فلیپس سزا دەدرێت

کۆمەڵەی نەھێشتنی قۆرغکاری لە بازاڕ لە کۆریای باشوور بڕیاریدا سزایەک بە بڕی ١.٥١ ملیار ون کە دەکاتە ١.٣ ملیۆن دۆلار بەسەر یەکەی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فلیپسی ھۆڵەندیدا بسەپێنێت کە لە کۆریای باشوور کاردەکات لەبەرئەوەی رازی نەبووە بریکار و فرۆشیارەکانی نرخی بەرھەمەکانی دابەزێنن. 
 
ئاژانسی یۆنھابی کۆریای باشوور گوتی ئەو ھەنگاوەی دەستەی بازرگانیی دادپەروەر گرتوویەتیە بەر بەشێکە لە رێوشوێنی سزادانی دژ بە کۆمپانیاکە لەبەرئەوەی رازی نەبووە نرخی بەرھەمەکانی لەسایەی رێکەوتنی بازرگانی ئازادی نێوان کۆریا و یەکێتیی ئەوروپادا دابەزێنێت.
کۆریای باشوور گومرگی ٨ لەسەدی سەر ئەو بەرھەمە ئەلیکترۆنییانە لابرد کە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دروستدەکرێن و ھاوردەی ئەو وڵاتە دەکرێن، ئەمەش بەپێی رێکەوتنی بازرگانیی ئازادی نێوان ھەردوولا.
دەستەکە ئاشکرای کرد کە یەکەی ئەلیکترۆنی فلیپس نرخی بەرھەمەکانی خۆی دیاریکردووە و رازی نەبووە نرخەکانی بێنێتە خوارەوە لە ماوەی نێوان مارسی ٢٠١١ تا ئایاری ٢٠١٢ و ھەر لەو ماوەیەدا رێگر بووە لە فرۆشتنی ئامێری ریش تاشین و فڵچەی دان شتنی کارەبایی لەسەر ئینتەرنێت.