باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق گرێبه‌ستێكی واژۆ كردووه به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه 16 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر به عیراق بفرۆشێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی”ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق” باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق (مارك برایسۆن) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی له عیراق، واژۆ كردووه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گرێبه‌سته‌كه 16 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له جۆری (بۆمباردۆ ئێرسپاس سی ئێس 300) له خۆ ده‌گرێت و هه‌موو لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای عیراق گونجاوه.
هاوكات له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وت، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مۆمباندێری كه‌نه‌دا ئیمزا كردووه، بۆ كرینی ئه‌و پێنج فڕۆكه‌یه، باسی له‌وه‌شكرد كه، فڕۆكه‌كان به‌جۆرێك دروست ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واو لایه‌نی ئاسووده‌یی گه‌شتیاری عیراق گونجاو بێت.
لهبهیهننامهكهداهاتووه ، هه‌ریه‌ك له‌و فڕۆكانه، 175 گه‌شتیار ده‌گرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت فڕۆكه‌كان له‌ساڵی داهاتوودا راده‌ستی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق بكرێَن.
گرێبه‌ستی كڕینی پێنج فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق و باڵیۆزی كه‌نه‌دا له به‌غدا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی كۆمپانیای مۆمباندێری كه‌نه‌دا ئیمزا كرا.