حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی (سۆمه‌ر)ی نێوان عێراق‌و ئێران، به‌وه‌ش نرخی شتومه‌ك داده‌به‌زێت.
(خالید حه‌یده‌ر) مامۆستای زانكۆ‌و ئابوریناس به NNA ڕاگه‌یاندوە، كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه هه‌وڵدانێكه بۆ زیاتركردنی هاورده‌كردنی شتومه‌ك له‌ئێرانه‌وه، له‌یاسای ئابوری‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌كاتێكدا هاورده‌كردنی شتومه‌ك زیادیكرد، خواستی هاوڵاتیانی له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه‌و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
(خالید حه‌یده‌ر) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه ته‌نها بۆ هاورده‌كردنی شتومه‌ك سودی لێوه‌رناگیرێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی سودی لێوه‌ربگیرێت.
مه‌رزی (سۆمه‌ر) له‌نزیك ناحیه‌ی مه‌نده‌لیه له‌سه‌ر سنوری عێراق ئێرانه، له‌جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق‌و ئێرانه‌وه داخراوه، ئه‌و مه‌رزه له‌ڕووی ئابوریه‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ كوردستان‌و عێراقیش.