ئابوریناسێكی عێراقی ڕه‌خنه‌ی له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌یسی نه‌وت گرت‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، نه‌وت بووه‌ته هۆی ناجێگیریی دۆخی ئابوری عێراق.
(باسم جه‌میل) ئابوریناسی عێراقی به‌ماڵپه‌ڕی (مه‌داپرێس)ی ڕاگه‌یاند، نه‌وت بووه‌ته هۆی لاوازكردنی ئابوری عێراق‌و یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌رته بووه‌ته‌وه، به‌رپرسانیش ناتوانن داهاتی نه‌وت بخه‌نه خزمه‌تی كه‌رته‌كانی ئابوری، گه‌شتیاریی‌و پیشه‌سازییه‌وه.
ئه‌و ئابوریناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌ڕای داهاتێكی زۆری نه‌وت كه نزیكبووه‌ته‌وه له 150 ملیار دۆلار، كه‌چی هێشتا 20%ی دانیشتوانی عێراق هه‌ژارن‌و ڕێژه‌ی بێكاریش گه‌یشتووه‌ته 15%، كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌ش به‌ره‌و داڕووخان ده‌چن.
باسم جه‌میل نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كاڵایه‌كی زۆر له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ لاوازیی‌و وه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری.