شەمەندۆفێر بۆ كاری بازرگانی بەكاردەهێنێت

كۆمپانیای‌ گشتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هێڵی‌ ئاسنین له‌عێراق گرێبستێكی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ (CMA) فه‌ره‌نسی‌ تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ كۆنتێنه‌ر ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌ل‌و په‌لی‌ بازرگانی‌ له‌به‌نده‌ری‌ (ئوم قه‌سره‌)وه‌ بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی‌ شه‌مه‌ندۆفێر له‌عێراقدا. 
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ (ده‌لیل تجاری‌) عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ندازیار (سه‌لام جه‌بر سه‌لوم) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌كانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، توانای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌وهێڵانه‌ به‌گوێره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ (500) كۆنتێنه‌ره‌ له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كان.
 
سه‌لوم باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، به‌گوێره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ سه‌رجه‌م پێداوێیستی‌‌و هۆكاره‌نی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ده‌یگرێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ عێراقه‌ ئاماده‌كراوه‌. 
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ خراونه‌ته‌ڕوو، كاری‌ گواستنه‌وه‌كه‌ ته‌نها كه‌لو په‌ل‌و پێویستیی‌ حكومه‌ت ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو كاربۆ ئه‌وه‌شده‌كرێت كه‌لوپه‌لی‌ بازرگانانیش بگوێزرێته‌وه‌، هه‌تا گه‌شه‌سه‌ندن‌و ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ زیاتر په‌ره‌ بسه‌نێت.