بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵ دا، عێراق 656 ملیۆن هێلکەی بەرهەمهێناوە.
عەلی متیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا، وەزارەتەکەیان 656 ملیۆن هێلکەی خواردنی بەرهەمهێناوە.
متیر ئاماژە بەوە دەکات، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات پەرە بە کەرتی پەلەوەر بدات و رێگەی زانستی دەگرێتەبەر بۆئەوەی بەشێوەکی تەندروست پەلەوەر بەخێوبکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێ، کاردەکەن هێلکە و گۆشتی سپی بۆ بازاڕەکانی عێراق فەراهەم بکەن، تاوەکو پشت بە بەرهەمی هاوردە نەبەسترێت.
هەروەها راشیگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ قەرز دەداتە خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر، بە مەبەستی وەبەرهێان و دروستکردنی هۆڵی گونجاو بۆ بەخێوکردنی پەلەوەر.