لە ئێستادا ڕێژەی بازرگانیکردن لە نێوان شاری سلێمانی و هەمەدانی ئێراندا زیادی کردووە و بەو پێیەی لە ئێستادا زیاتر لە 43 بازرگان لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.
بۆزیاتر پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا،وەفدێکی بازرگانی شاری هەمەدان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکردوو لەگەڵ نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژور کۆبونەوە و باس لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان کرا.
لای خۆیانەوە بازرگانانی ئێران ئەوەیان ڕاگەیاند سەردانکرنی ئەم بازرگانانە بۆ هێنای زانست و تەکنەلۆژیایە و هاتون لەبواری چالاکی ئابوری زانیاری وەربگرن لەو پسپۆڕیەی خۆیان هەیانە کە لە بوارەکانی خانوبەرە و خواردەمەنی و مۆبیلیات و گواستنەوە و گەیاندن و شیرەمەنی و عەلەفی ئاژەڵ و ئەندازیاری و کارەبایی .
لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەشكرا کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەی هەمەدان هاتون و توانیویانە لەگەڵ 43 بازرگانی سلێمانی پەیوەندی بازرگانی ببەستن و تا ئێستا ئاڵوگۆڕ و کارکردن لەگەڵ یەکتری بەردەوامە و هیچ گرفتێک دروست نەبووە.
لای خۆشیەوە نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند شانازی دەکەین بەو پەیوەندیەی هەمانە لەگەڵ شاری هەمەدان لەڕوی ئابوریەوە
وتیشی بەباشی دەزانین پەیوەندیەکانمان زیاتر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم سەردانانە بەسودی بازرگانانی هەردوولا بێت کە ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبونەوانە ناساندنی کۆمپانیاکانە بەیەکتر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا یاساکانی هەرێمی کوردستان کار ئاسانیکردووە بۆبازرگانانی بیانی کەوەک بازرگانی ناوخۆی کاربکەن،ئەوەش مایەی خۆشحاڵیمانە کە 43 کۆمپانیا کاردەکەن لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی.
نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەشدا دەبوایە بەپێی مێژوو پەیوەندیەکانی ئێران یەکەم ووڵات بوایە زۆرترین کار و پرۆژەی لێرە هەبوایە بەڵام بەداخەوە وانیە بۆیە هیوادارم لە داهاتودا كۆماری ئیسلامی ئێرانی بتوانێت ببێتە یەکەم ووڵات بۆ بازرگانیکردن لەم شارەدا.