وتی هاوسەرگیریت لەگەڵ ناكەم، زیانی 5 ده‌فته‌ر دۆلاری لێكەوت

پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌ڵێنی خۆی بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی په‌شیمانبویه‌وه‌، دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی حوكمی غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 50 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر پیاوێكدا سه‌پاند.
ماڵپه‌ڕی courthousenews.com پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ له‌جۆرجیا حوكمێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنێك به‌ناوی مێلیسا كوپه‌ر ده‌ركردووه‌و بڕی قه‌ربوكردنه‌وه‌ی به‌ به‌های 50 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر سكاڵالێكراوه‌كه‌دا سه‌پاندووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی له‌به‌ڵێنی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌، به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و په‌یمانشكاندن سكاڵای له‌دژ تۆماركردبوو.
كوپه‌ر له‌سكاڵاكه‌یدا ده‌ڵێت “له‌ساڵی 2000ه‌وه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی كه‌ ناوی نێد كێڵی-یه‌ ده‌ژین و له‌ساڵی 2004 كێڵی داوای هاوسه‌رگیری لێكردووه‌ به‌ڵام له‌ساڵی 2011 پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا هه‌بووه‌، پیاوه‌كه‌ كوپه‌ری له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ركردوه”.