موهه‌نه‌د شاجوانی‌ جیهان ده‌خوازێت

سه‌رچاوه‌کانی‌ هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه‌ ئه‌کته‌ری‌ تورکی‌ “کیفانش تاتیلوج” ناسراو به‌ “موهه‌ند” به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی‌ “ئازرا ئاکین” شاجوانی‌ جیهان له‌ساڵی‌ 2002 هاوسه‌رگیریی بکات.
ئاماده‌کارییه‌کانی‌ موهه‌ند بۆ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی‌ دوای‌ دابڕانیان دێت بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ.
که‌سوکاری‌ موهه‌نه‌د خۆشحاڵی‌ خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ده‌ربڕیوه‌.
سه‌ره‌تای‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان موهه‌نه‌دو خۆشه‌ویسته‌که‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2002، ئه‌و ساڵه‌ی‌ که‌ “ئازرا ئاکین” نازناوی‌ شاجوانی‌ جیهانی‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و کاته‌وه‌ تائێستا چه‌ندین جار له‌یه‌کتری‌ جیابونه‌ته‌وه‌.